رێتان کەوتە ئەو رێگایانە بە وریاییەوە شۆفێری بکەن

وەرزی بارانبارینە و رێگاکانی سۆران مەترسی داڕمانی شاخیان لەسەرە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە وەرزی بارانبارین و  زستاندا رێگاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەمانیان نییە و دایم مەترسی داڕمانی شاخ و هاتنەخوارەوە قوڕ و لیتەیان لەسەرە، بۆیە لەمەودوا رێتان کەوتە ئەو رێگایانە، بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.

دوای هاتنی ئەم شەپۆلی بارانە، درەنگانی شەوی رابردوو لە نزیکی گوندی کەورتە شاخ داڕما و بۆ ماوەیەک رێگاکەی داخست، بەڵام هەرزوو پاک کرایەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و چاککردن و پاراستنی رێگاوبانیش لە ئامادە باشیدان بۆ هەر حاڵەتێکی پێویست و لەناکاو.

لەبارەی رێژەی بارانبارین لە دەڤەری سۆران، مەقبیلە فایەق بەڕێوەبەری هۆبەی کەشناسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە 964ـی وت، “لە رواندز زۆرترین باران باریوە کە 50 ملمە، لە سۆران و چۆمان 35 ملم، خەلیفان و مێرگەسۆر 45 ملم و لە سیدەکانیش کەمترین رێژەی بارانبارین تۆمارکراوە کە 22 ملمە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری