لە رێگای فڕۆکەخانەی کەرکوک
ماتۆڕسوارێکی دلیڤەری خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا کێشا و گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە رێگای فڕۆکەخانەی کەرکوک، ماتۆڕسوارێکی دلیڤەری خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا کێشا و گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو و لەکاتی بارانە بەخوڕکە روویداوە، عەلی ئەحمەد هاوڕێی ماتۆڕسوارەکە بە 964ـی وت، “شۆفێرەکە ناوی مستەفا فەلاحە و رەفیقی منداڵیمە، دانیشتوی گەڕەکی موسەڵایە و ئیشی گەیاندن دەکات لە کۆمپانیای تۆتەرز”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەورووبەری کاتژمێر 12ـی شەو و لەکاتی بارانە بەهێزەکە خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا کێشاوە و هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری