"بارێک داریان پێبووە"

پۆلیسی دارستانی گەرمیان دوو کەسی لەسەر داربڕینەوە دەستگیرکرد

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایگەیاند، دوو کەسیان لە گوندی گردەگۆزینەوە بەتۆمەتی داربڕینەوە دەستگیرکردووە.

پۆلیسی دارستانی گەرمیان دەڵێت، ئەمڕۆ هەیینی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی و ژینگەی کەلار دوو تۆمەتباریان لە گوندی گردەگۆزینەوە دەستگیرکرد و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و مشارەکەیاندا.

ئەوەش هاتووە، ئەو دوو تۆمەتبارە یەک بار داریان لە ئۆتۆمبێلەکەیان بارکردووە و بە بڕیاری دادوە راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.