"بێ ئاگاداری پێشوه‌خته‌"

کۆرەک تیلیکۆم لە کەرکوک راگیرا

كاروان ساڵحی

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی کۆرەک تیلیکۆم لە کەرکوک بە 964ـی وت: ئەمڕۆ بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێش وەختە، لەلایەن ئاسایشی نیشتمانی و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، لە بەدالەی سه‌ره‌كییەوە پەیوەندییەکانی کۆرەک راگیرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: ماوەیەک بەر لە ئێستا پەیوەندییەکانی کۆرەک لە شارەکانی دیکەی عێراق راگیراوە.

ئێستا لە کەرکوک ئەوانەی سیمکارتی کۆرەکیان پێیە، ناتوانن پەیوەندی بە یەکدیەوە بکەن.

کێشەکە بەردەوامە

له‌ 20.8.2026  هێزێکی ئەمنی ئۆفیس و نووسینگەکانی کۆرەکیان لە بەغدا داخست، به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی كۆمپانیاكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌تی و تا ئێستاش چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

رۆژی 1.11.2026 هێڵی کۆرەک لە 14 پارێزگای عێراق راگیرا،

بڕیاره‌كه‌ لەلایەن دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق به‌ پشتبه‌ستن به‌ بڕیاری دادگا دراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی کێشە یاسایی و داراییەکان و نەدانەوەی قەرز و شایستە داراییه‌كان، كه‌ ده‌سته‌كه‌ ده‌ڵێت له‌سه‌ر كۆمپانیای كۆره‌كه‌، لە بەرامبەردا کۆرەک تێلیکۆم بڕیارەکەی بە نایاسایی وەسف کردووە.

كێشه‌ی كۆره‌ک و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌ ساڵی 2007ه‌وه‌ به‌رده‌وامه.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا