دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان
هه‌ریه‌كه‌ی 52 ده‌نگ
جێگری سه‌رۆک و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان هەڵبژێردران
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مانیش كرا.
به‌پێی ده‌نگدانه‌كه، كه راسته‌وخۆ په‌خش كرا، رامی نوری عه‌ودیش به كۆی 52 ده‌نگ و هه‌روه‌ها مونا قهوه‌چی به هه‌مان شێوه به 52 ده‌نگ، وه‌ك سكرتێری په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران.
پێش ئه‌وانیش ڤاڵا فه‌رید به سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا و 52 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
جێی سه‌رنج بوو 52 ئه‌ندام له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌بوون، كه دوای دوو ساڵ و 14 رۆژ له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌م له 2024، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان كۆبووه‌وه و دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كرد.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، فراکسیۆنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، هەڵوێست، کۆمەڵ، گۆڕان و بزوتنەوەی بابیلۆن بەشدارییان نەکرد.