چۆن دروست ده‌كرێت؟
“عه‌جه” خواردنی دڵخوازی خه‌ڵكی عامودایه”
گەرناس مەعۆ – عامودا
عه‌جه یه‌كێكه له خواردنه دڵخوازه‌كانی هاوڵاتیان له رۆژئاوای كوردستان و سوریا، به‌ڵام له شاری عامودا بایه‌خێكی زۆری هه‌یه و خه‌ڵكی حه‌زیان لێی هه‌یه.
خواردنه‌كه له پیاز، کەرەوز، هێلکە و بەهارات پێكهاتووه و دروست ده‌كرێت.
داروین داری، خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كی بچووكه له عامودا و به 964ی وت، عاموودا بە خواردنی “عەجە” بەناوبانگە؛ هەرچەندە ئەم خواردنە لە تەواوی پارێزگاکانی سووریادا هەیە، بەڵام عەجەی عاموودا تاموچێژێکی تەواو جیاواز و تایبەتی هەیە.
وتیشی، ده‌بێت ئاوی پیازه‌كه به باشی بگوشرێت و ئێمه ئاردی تێناكه‌ین، به‌ڵام لە حەلەب، ئارد دەکەنە ناو عەجەوە، چونکە ئەزموونی پێویستیان نییە و دەترسن لە کاتی سوورکردنەوەدا هەڵبوەشێتهوه.
“نزیکەی 37 ساڵە لە شاری عاموودا ئەم چێشتخانەیە بەڕێوەدەبەین، ئێمە مێژوویەکی کۆنمان لەگەڵ دروستکردنی عهجهدا هەیە و منیش ئەم پیشەیەم لە باوکمەوە فێر بووم”، ئه‌مه قسه‌ی داروین دارییه.
داروین ده‌ڵێت، نهێنیی دروستکردنی خواردنه‌كه ئەوەیە، دەبێت ئاوی پیازەکە بە باشی بگوشرێت بۆ ئەوەی لە کاتی سوورکردنەوەدا تێکنەچێت، بۆیە عاموودا تاکە شوێنە کە بە شێوازێکی تەندروست و بەتام ئامادەی دەکات.
به‌قسه‌ی ئه‌و، عەجە خواردنێکی زۆر سووک، خاوێن و پڕداواکارییە، رۆژانە دەوروبەری کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ئامادەی دەکەن، چونکە زۆربەی خەڵک حەز دەکەن لەو کاتەدا و وەک ژەمی نیوەڕۆ بیخۆن؛ ده‌شڵێت، هەندێک کڕیارمان هەن هەموو بەیانییەک چاوەڕێ دەکەن تا ئامادە دەبێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا