فڕۆكه‌خانه‌ی وارشۆ تا كاتێكی نادیار داخرا
فڕۆكه‌یه‌ک له له‌نده‌نه‌وه هاتووه و گوایە بۆمبی تێدایه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ميديا جيهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌ک به ناچاری له فڕۆكه‌خانه‌ی وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا به ناچاری نیشته‌وه، كه له له‌نده‌نه‌وه هاتووه و ده‌گوترێ بۆمبێک له ناو فڕۆكه‌كه‌دایه.
لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی له وارشۆ بەدواداچوون بۆ ئەو هەڕەشەیە دەکەن، کە بەپێی زانیارییەکان کاریگەری لەسەر ژمارەیەک گەشتی فڕۆکەی بۆینگ 737 ماکس 8ی هێڵی ئاسمانی پۆڵەندی LOT کەوتووە.
لە بەیاننامەیەکی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا هاتووە: “کاتژمێر 9:54 بەیانی (به كاتی پۆڵه‌ندا)، هەڕەشەی بۆمب لە فڕۆکەیەکدا راگەیەندرا، کە له فڕۆكه‌خانه‌ی هیسرۆ له لەندەن هاتووه، کاتژمێر 10:01 بەیانی فڕۆکەكه، كه جۆری بۆینگ 737 MAXـه، لە فڕۆکەخانەی وارشۆ – مۆدلین نیشتەوە”.
بەهۆی بارودۆخی ئێستا فڕۆکەخانەی وارشۆ -مۆدلین تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر بە داخراویی دەمێنێتەوە و لێکۆڵینەوە لە هەڕەشەكه دەکرێت.
فڕۆکەکە 181 کەسی هەڵگرتبوو، وتەبێژی هێڵی ئاسمانی پۆڵەندی LOT پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکەکە هی کۆمپانیاکەیان بووە.