ره‌وشی ئەمشەوی كه‌ركوک
“هێزێکی زۆری سوپا بڵاوەی پێکراوە و ماتۆڕسوارێكیش سووتا
كاروان ساڵحی
964 دوایین زانیاری له باره‌ی ره‌وشی كه‌ركوک ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 2.11.2026 ژماره‌یه‌كی زۆری سوپای عێراق له ناو شاری كه‌ركوک بڵا‌وه‌یان پێكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی خۆپێشاندانی هاوڵاتیانی ناڕازی بكه‌ن.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی 964 له گه‌ڕه‌كی عه‌مه‌لئه‌لشه‌عبی چه‌ند كه‌سێک رێگه‌یان له ماتۆڕسوارێكی دیلیڤه‌ری گرتووه و ماتۆڕه‌كه‌یان سووتاندووه، هه‌روه‌ها به‌شێكی جه‌سته‌ی ماتۆڕسواره‌كه‌ش سووتاوه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
هێشتا خۆپێشاندانه‌كان درێژه‌ی هه‌یه و پێده‌چێت سبه‌یش به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی كێشه‌ی نرخی كاره‌بای مۆلیده، كه دوو رۆژه بووه‌ته جێی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان و هه‌روه‌ها خاوه‌ن مۆلیده‌كانیش هه‌ر ناڕازین و هێشتا بابه‌ته‌كه یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا