کۆتا ئەڵقە و چەندین نهێنی
شەوی پێش نەخۆشکەوتنی مام جەلال.. شەڕەکەی لەگەڵ مالیکی و ریفراندۆم و راکردنەکەی برێمەر
ژووری هەواڵ
ساڵی 2002 بە نهێنی دەعواتی کاک مەسعود و مام جەلال-یان کرد بۆ ئەمریکا، جۆرج بۆش-ی سەرۆک ئەوانی دەعوات کرد بوو، لەوێ بە راشکاوی پێیان وت، ئێمە بڕیارمان داوە سەدام بڕوخێنین، ئێوەش چیتان پێ دەکرێ بیکەن.
ئەم سەرەتای ئەو قسانەیە کە لە حەوتەم و دواهەمین ئەڵقەی پڕۆگرامی دوێنێ، سیاسەتوانی دیاری کورد دکتۆر مەحموود عوسمان نهێنی و قسەکانی ئەزموونی ژیانی باسدەکات.
ئەو لە بەرنامەکە، باس لە روووخانی سەدام حوسێن و نەخۆشکەوتنی مام جەلال و زۆر پرسی دیکە دەکات کە نهێنین و لە کتێبەکەشی “یادەوەری و تێڕامان” باسی دەکات بە وردی.
ئەو دەڵێ سەردانی، مەرجەعی شیعەکانی عێراق، عەلی سیستانییان کردووە و لەبارەی کورد زۆری قسە کردووە و زۆر عاقڵ و لەسەرخۆ بووە، وە توندڕەو نەبووە و داوای کارکردنی پێکەوەیی کردووە لێیان.
لەبارەی پۆڵ برێمەر، حاکمی ئەوکاتی مەدەنی ئەمریکا لە عێراق دەڵێ، لە سەردەمی ئەو بە گونییە پارەی سەرف دەکرا، کەسێکی گەندەڵ بوو، وە کەسێکی سەرکەوتوو نەبووە، وە هەرگیز گوێی نەدەگرت و رای خۆی فەرز دەکرد و من لەگەڵی ناکۆک بووم، دکتۆر مەحموود دەڵێ، برێمەر بەپەلە رای کرد و رۆشت هەر لەوێ لەە فڕۆکەخانە و لە زەمین سێ فڕۆکەی گۆڕی بوو، لە ترسی تیرۆرکردن.
لەبارەی داواکاری ئەو بۆ دەستبەرداربوونی پۆستە حزبییەکان، کاتێک پێشنیار هەبووە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ مەم جەلال و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ مەسعود بارزانی یەکلابکرێتەوە، دکتۆر مەحموود عوسمان پێی وابووە، لەوێ ئومێد پەیداکرابوو، هۆکار بووە بۆ ئەوەی ناکۆکی کەمتربێتەوە، لە بەرنامەکە وردەکاری زۆری باس کردووە.
لێرە پەنجە دابگرە و بینەری تەواوی ئەڵقەی حەوتەم و کۆتایی بن.