سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن
هەفتەی داهاتوو کامێراکانی رێگای کەلار – دەربەندیخان دەکەونەکار
964+
شۆڕش قادری
شۆفێرانی رێگای کەلار – دەربەندیخان و سلێمانی ئاگاداربن لە هەفتەی داهاتووەوە کامێراکانی سەر رێگاکە دەکەونەکار و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران دەڵێت، لە کاتژمێر 10ـی بەیانی رۆژی یەکشەممەوە 8.11.2026 کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگاکانی نێوان دەربەندیخان – کەلار بە هەردوو ئاڕاستەکەیەوە دەکەونەکار.
ئاماژە بەوەشکراوە، کامێراکان هەر بە کەوتنەکاریان، سەرپێچییەکانی تیژڕەوی تۆمار دەکەن، بۆیە شۆفێران هەر لە ئێستاوە ئاگاداری خۆتان بن بۆ ئەوەی لەم بێ پارەییەدا تووشی غەرامە و سزا نەبن.