لەبارەی گرانی نرخی موەلیدە

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەدوای خۆپیشاندانەکەی شەوی رابردووی چەند گەڕەکێکی شارەکە لەبارەی گرانبوونی نرخی کارەبای موەلیدە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات.

شەوی رابردوو لە کۆمەڵێک گەڕەکی کەرکوک خۆپیشاندان بەهۆی گرانکردنی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەنجامدرا و بەهۆیە پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس روویدا.

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوەکەی خۆی ئەنجام بدات لەبارەی پێداچوونەوە بەو نرخەی دیاریکراوە.

قایمقامییەتی کەرکوک بۆ مانگی 10ـی ئەمساڵ نرخی موەلیدەی بۆ هەر ئەمپێرێک بە 18 هەزار دینار دیاریکرد.