ساڵی دوو جار دەزێن
مەڕی رۆمانۆفی روسی گەیشتە هەولێر
964+
رێباز یونس – هەولێر
مەری رۆمانۆفی رووسی گەیشتە هەولێر، کە خۆلەمێشین و جیاوازن لە یەک ساڵدا دوو جار دەزێن، بۆ هەر جارێک چوار هەتا پێنج بەرخ دەهێنن.
زانا خەیلانی مەڕدارە و بە 964ـی وت، ئەم مەڕانە توخمەکەیان وایە کە رەنگیان رەشە، ساڵانە دوو جار دەزێن جیاوازن لەگەڵ مەڕی کوردی، ئەوانە کە دەزێن هەتا پێنج بەرخیشیان دەبێت.
دەشڵێت، نرخی جوتێک مەڕی روسی دەگاتە دوو ملیۆن دینار و جوتی کاوڕەکەشی سێ ملیۆن دینار.
پێداچوونەوە: توانا نەقی