"هەفتەیەکە دەرمانمان بۆ نەهاتووە و دەبێ دایبخەین"

خاوەن نۆرینگەکانی گەرمیان لە بڕیارێکی تەندروستی ناڕازین

میلاد جەلال – گەرمیان

خاوەن نۆرینگەکانی گەرمیان لە بڕیارێکی تەندروستی گەرمیان ناڕازین و داوای  گۆڕینی بەڕێوەبەر دەکەن.

بە بڕیاری تەندروستی گەرمیان، نابێت کۆگاکانی دەرمان، دەرمان بە نۆرینگەکان بفرۆشن، بۆیە ئەمڕۆ یەکشەممە 1.11.2026 بەشێکی زۆر لە خاوەن نورینگەکان گردبوونەوە و بەهیچ شتێکیش رازی نین جگە لە گۆڕینی بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان.

خاوەنی ئەو نۆرینگانە دەڵێن،”ئەگەر دەرمانمان پێنەدرێت ئێمەش ناچارین نۆرینگەکانمان دابخەین و ھیچ ئیش و کارێکمان نامێنێت”.

ئەوان پێیانوایە، ئەو بڕیارە دەبێتەھۆی گرانبوونی دەرمان، چونکە بەو شێوەیە تەنیا ئەو دەرمانخانانەی کە پزیشکی دەرمانسازیان ھەیە دەتوانن دەرمان بفرۆشن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری