دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا – وێنە: ئەرشیف
دۆناڵد ترەمپ:
“دانوستان لەگەڵ ئێرانییەکان بەباشی دەڕواتە پێش بەڵام جێی سیقە نین”
شۆڕش قادری
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دانوستان لەگەڵ ئێرانییەکان بەباشی دەڕواتە پێش بەڵام کێشەکە ئەوەیە، جێی سیقە و متمانە نین و زۆر بە ئاسانی بەڵێنەکانیان پشتگوێ دەخەن.
دۆناڵد ترەمپ لە شوێنی مانەوەی لە فلۆریدا قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و وتی، “دوای ئەوەی سیستمی بەرگری و هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی ئێرانمان لەناوبرد، ئێستا هیچ پەلەیەکمان نییە لەگەڵ ئەو وڵاتە، توانا ئەتۆمییەکانمان لەناوبردووە و تەنیا یەک بۆ دوو پێگەی ماوە مامەڵەی لەگەڵ بکەین”.
دووپاتیشیکردەوە، ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، کاربەدەستانی تاران دەیانەوێ رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا بکەن و لە داهاتوودا دەبینن چیان بەسەردێت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا هەفتەی داهاتوو شەڕ لەگەڵ ئێران دەستپێدەکاتەوە؟، ترەمپ وتی، “لە بەردەم میدیاکاندا باسی ئەوە ناکەم”.