لە 39 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت – وێنە؛ ئەرشیف
کارتی نیشتمانی و سووتەمەنیشی دەوێ
لە 39 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
شۆڕش قادری
لە 39 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دابەش دەکرێت.
چەند رۆژێکە سەرەی شۆفێران بۆ وەرگرتنی بەنزین لە هەولێر کەمتر بووەتەوە و بەنزینخانەکان تاڕادەیەک هێور بوونەتەوە، وەک بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 1.11.20226 لە 39 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێت دابەش دەکرێت.
وەک هەمیشە هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتر لەو جۆرە بەنزینەی پێدەدرێت.
هەر شۆفێرێک جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دەبێ کارتی نیشتمانیشی پێ بێ و ناوی سیانی لە هەردوو کارتەکە دەبێ هاوتای یەک بن، ئەگەرنا بەنزینیان پێ نادرێ.
لیستی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن، لە خوارەوە دانراوە؛