له ئه‌مریكا ته‌قه كرا و به لای كه‌م حه‌وت بریندار هه‌یه
ئه‌مریكا
ته‌قه كرا و به لای كه‌م حه‌وت بریندار هه‌یه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، بەهۆی تەقەکردن لە مۆڵێکی بازرگانی له کالیفۆرنیا، لانیکەم حەوت کەس بریندار بوون.
رووداوەکە كه‌مێك پێش ئێستا روویداوه، كه به كاتی ئه‌مریكا شه‌وه و هاوكات لە سێ شوێنی جیاواز لەناو مۆڵی سۆلانۆ تاون لە شاری فێرفیڵد لە ویلایەتی کالیفۆرنیا چەند کەسێک به برینداری بینراون، كه به ده‌مانچه ته‌قه‌یان لێكراوه.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی NBC Bay Area تا ئێستا بارودۆخی رووداوەکە و ناسنامەی تۆمەتباران ئاشكرا نییه.
هه‌روه‌ها تیمەکانی فریاکەوتن به پەلە روویان له مۆڵه‌كه لە نزیک فرۆشگای سپیریت هالۆوین كردووه.
سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه ده‌كات، ئه‌مشه‌و “به كاتی ئه‌مریكا” چەند کەسێک لە مۆڵێکی کالیفۆرنیا تەقەیان لێکراوه و ئەمەش بووە هۆی وەڵامدانەوەی فریاگوزاری بەرفراوان.
ئاماژە بەوەش کراوە، سێ کەس بە سەختی بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا دەسەڵاتداران ژمارەی بریندار و ئه‌وه كه‌سانه‌یان پشتڕاست نەکردووه‌تەوە، كه ته‌قه‌یان لێكراوه.
به‌ڵام پۆلیسی فێرفیڵد پشتڕاستیان کردەوە کە ئەفسەر و تیمەکانی فریاگوزاری لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
تەقەکردنەکە لە سەروبەندی جەژنی هالۆوین بووە، تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی فرۆشگایەکی دیکەی “سپیریت هالۆوین” بووە شوێنی رووبەڕووبوونەوەیەکی خوێناوی لە ویلایەتی میشیگه‌ن.