سەرهەنگ نەوڕۆڵی: هەناری هەڵەبجە ئەمساڵ خۆشترە و گشتی بانگم دەکات
964+
بڕوا مەجید- شارەزوور
سەرهەنگ نەوڕۆڵی، گۆرانیبێژی میللی حەزی لە تامی هەنارەکەی ئەمساڵی هەڵەبجەیە و دەڵێت، ئەچمە هەر شوێنێ بانگم دەکەن و پارەشم پێ وەرناگرن
فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بە دڵی هونەرمەندانە و لە هەموو شار و شارۆچکەکانەوە رووی تێدەکەن و سەرهەنگ نەوڕۆڵیش چووەتە ئەوێ و وەک خۆی باسی دەکات لە هەموو لایەکەوە بانگی دەکەن و بە دڵی خۆی خواردنی خۆش تاقیدەکاتەوە.
لەبارەی کاری هونەریشەوە باسی لە سێ بەرهەمی نوێ کرد کە دووانیان شادن و یەکێکیانی بۆ کچانی هەڵەبجە نووسیوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح