"زۆرینەی بلیتەکان عەرەب کڕیویەتی"

جێگری میدیا حسێن کۆنسێرت لە کەرکوک دەکات

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

رۆژی 5.11.2026 گۆرانبێژی شاری سلێمانی جێگر میدیا حسێن لە شاری کەرکوک کۆنسێرتێک سازدەکات و لە ئێستاشەوە زۆرینەی بلیتەکانی فرۆشراون.

جێگر میدیا حسێن بە 964ـی وت، لە کۆنسێرتەکەدا گۆرانییە کۆنەکانی دەڵێتەوە و گۆرانییەکیشی بۆ کەرکوک وەک سوپرایز دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستاوە بلیتێکی زۆر فرۆشراوە و ئەوانەشی کڕیویانە، بەشێکی زۆریان هەوادارانی عەرەبن و ئەگەریش بلیت نەمێنێت، کۆنسێرتەکە بۆ دوو رۆژ درێژدەکەنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی