هەواڵەکان؛
سه‌ره‌ی به‌نزین له هه‌ولێر كه‌مبووه‌ته‌وه و هاتوچۆی هەڵەبجەش مشوری فێستیڤاڵەکە دەخوا
ژووری هەواڵ
خه‌ریكه شۆفێران له كێشمه‌كێشمی سه‌ره‌ی به‌نزینی 750 دیناری نه‌جاتیان ده‌بێت و بگه‌نه ئه‌و رۆژه‌ی به‌بێ سه‌ره به‌نزین وه‌ربگرن، چونكه ئه‌مڕۆ په‌یامنێری 964 ڤیدیۆی تۆمار كردووه و لێدوانی له هاوڵاتیانی ناو سه‌ره‌ی به‌نزیخانه وه‌رگرتووه، كه ده‌ڵێن سه‌ره زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه و به ئاسانی و به ده خوله‌كێك به‌نزینیان وه‌رگرتووه، كاتێكی زۆریشیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دڵخۆشن.
مامۆستا به گشتی لای قوتابی خۆشه‌ویستن، به‌ڵام لە قوتابخانەیه‌كی نزیک کەلار، خۆشەویستی مامۆستایەک لەلای قوتابییەکانی زۆر جیاوازە و ھەمووان بەپەرۆشی ئەو رۆژەن وانەی مامۆستاكه‌یان هه‌بێت.
سبه‌ی فێستیڤاڵی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه ده‌ستپێده‌كات و چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت، له ئێستاشه‌وه خه‌ریكه ژیان له‌و شاره ده‌وه‌ستێت و هه‌موو شاره‌كه خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵه‌كه ئاماده‌كردووه.
شەقامی سالم له سلێمانی، كه به سه‌هۆڵه‌كه ناسراوه، بە تەواوی داخرا و تەنيا توولە رێیەک ماوە، کە شۆفێران دەتوانن بەکاریبهێنن، به‌ڵام ئه‌ویش كاتییه و به‌م زووانه ئه‌ویش نامێنێت.