هاتوچۆی هەڵەبجە بۆ هاوڵاتیان:
لە رۆژانی فێستیڤاڵی هەنار سەردانمان مەکەن مامەڵە بەڕێناکەین
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لە رۆژانی فیستیڤاڵی هەنار مامەڵەی هاوڵاتیان رادەگرن و داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لە دوو رۆژی یەکەمی فێستیڤاڵەکە سەردانی بەرێوەبەرایەتییەکە نەکەن.
لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، پەکخستنی بەشەکانی راپەڕاندنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لەبەر ئەوەیە کە تەواوی ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆی بەرێوەبەرایەتییەکە بۆ رێکخستنی هاتوچۆ و شەقامەکان لە رۆژانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار تەرخان دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەو دوو رۆژەدا سەردانی بەرێوەبەرایەتییەکە نەەکن بۆ ئەوەی لۆد و ئاستەنگ دروست نەبێت.
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە دوازدەهەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەبچێت و چوار رۆژ بخایەنێت، چاوەڕوان دەکرێت گەشتیارێکی زۆر روو لە فێستیڤاڵەکە بکەن و بەپێی ئامارێکی حکومەتی هەرێم ساڵی رابردوو زیاتر لە 419 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە.