کارەبای راپەڕین بڵاوی کردەوە

رێنمایی بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا لە دوای بڕانی بەهۆی قەرزەوە

ئەحمەد مستەفا

کارەبای راپەڕین رێنمایی بڵاوکردەوە و  رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی کە بەهۆی قەرزی کارەباوە کارەباکەیان بڕاوەتەوە، پێویستە بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا سەردان بکەن،  ئەگینا کارەبایان نایەتەوە.

بەپێی رێنماییەکە، هاوڵاتییان دەبێت سەرەتا قەرزی کارەباکەیان لە رێگەی ئی‌پسولە یان فەرمانگەکانی کارەبا بدەنەوە،

دوای تەواوکردنی پرۆسەی پارەدان، هاووڵاتییان دەبێت چاوەڕێ بکەن تا کارەباکەیان بۆ بگەڕێتەوە، چونکە ئەم پرۆسەیە لەوانەیە چەند کاتژمێرێک بخایەنێت.

هەروەها، ئەگەر دوای تێپەڕبوونی 24 کاتژمێر کارەبا نەگەڕایەوە، پێویستە هاوڵاتییەکە پەیوەندی بە فەرمانگەکانی کارەباوە بکات یان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین بکەن، بۆ ئەوەی کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.