دادەدێ لە بەردەکەڕە
دادە لەگەڵ دەنگی کەڵەشێر لە گوندێکی جوانی شارەزوورە و مانگاش دەدۆشێ
964+
چاوان خەلیل
بەرنامەی ئەمجارەی دادەدێ لە گوندێکی جوانی شارەزوورە و چاوان لەگەڵ قوقەی کەڵەشێر میوانە و باسی چیرۆکی بەردە سەیرەکەی گوندەکەتان بۆ دەکات و پڕە لە دیمەنی بێ وێنە.
چیرۆکی ناوی گوندەکە بەو جۆرە دەگێڕنەوە؛ بەردێکی گەورە لە گوندەکەدا هەیە کە لە کۆندا ئەگەر کەسێک لەم دیوی بەردەکەوە قسەی بکردایە، کەس لەو دیوی بەردەکەوە گوێی لێنەدەبوو، بۆیە ناوەکەیان ناوە “بەردەکەڕ”، لەناو کۆڵانەکان و سروشتی دڵڕفێنی گوندەکەدا دەگەڕێن و چاوان دەڵێت؛ بەیانیانی گوند بێدەنگییەکی تایبەتی هەیە و تێکەڵ بە دەنگی کەڵەشێر و سروشت و ژینگەیەکی جیاواز دەبێت.
هاوکات پێشکەشکار لە نزیکەوە لەگەڵ مەڕوماڵات و خەڵکی ناوچەکە کەوتە ئاخاوتنێکی گەرموگوڕ و پڕ لە قسەی خۆش.