ئاسایشی هەولێر:

ئەو شۆفێرەمان دەستگیرکرد کاری نەشیاوی لەگەڵ قوتابییەکی کچدا دەکرد

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو شۆفێرەی ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوویەوە کە تێیدا کاری نەشیاوی لەگەڵ قوتابییەک دەکرد لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراوە

ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت: دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەردەکەوێت شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی قوتابیان بە شێوەیەکی نەشیاو مامەڵە لەگەڵ قوتابیەکی کچدا دەکات و چەند جووڵەیەکی نەشیاو ئەنجام دەدات، هێزەکانمان دەستیان بە بەدواداچوون کرد و بە بڕیاری دادوەر ی ئاسایس تۆمەتبار د. ل. ع لەلایەن هێزەکانمانەوە  دەستگیرکرا.

ئاسایشی هەولێر داوا لە خێزانی قوتابیان دەکات ئەگەر سکاڵای یاساییان لەسەر ئەو تۆمەتبارە هەیە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.