"دەرزییەکە لە بازاڕ و نەخۆشخانەکان نییە"
لە خەمی منداڵانی ئۆتیزم دان و ڤاکسینی پەتای وەرزیان لێ دەدەن
964+
رازاو محەمەد – سلێمانی
کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان لە خەمی منداڵانی ئۆتیزم دایە و لە پەتای وەرزی دەیانپارێزێت.
بەختیار رەئوف سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان بە 964ـی وت، “بە هاوکاری رێکخراوی یونسف 200 ڤاکسینی پەتای وەرزی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئۆتیزم دابینکراوە و دەستمان بە کوتان کردووە”.
“ئەم دەرزییە نە لە بازاڕ هەیە و نە لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان”، بەختیار رەئوف وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە پڕۆسەکە تاڕادەیەک ئاڵۆزە، چونکە هەیانە گەورەیە و ناگیرێت و هەندێکێشیان زۆر لە خوێن دەترسن، بەڵام تائێستا پڕۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت و کێشەیەکی ئەوتۆیان بۆ دروست نەبووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری