بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەڵەبجە بۆ 964:
بە بڕى 164 هەزار دینار دوو پزیشکمان سزادان
964+
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە
تەندروستى هەڵەبجە، سزادانى دوو پزیشکیان بۆ 964 ئاشکرا دەکات کە بە بێ ئەوەى پێویست بکات، دوو نەخۆشیان رەوانەى دەرەوەى هەڵەبجە کردووە.
دکتۆر ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە بە 964ـى وت،”بە ھۆی ئەوەی دوو پزیشک نەخۆشیان رەوانەی دەرەوەی ھەڵەبجە کردووە بە بێ ئەوەی کە پێویست بێ، ھەر یەکەیان بە بڕی 164 ھەزار دینار سزای پێبژاردنمان بۆ کردوون و لە مووچەکانیان بڕدراوە و گێڕدراوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت”.
وەک باسى دەکات، تەندروستى هەڵەبجە زۆربەى پسپۆڕییەکانى هێناوە بۆ شارەکە، بۆیە پێویست ناگات بۆ هەر حاڵەتێک نەخۆش رەوانەى دەرەوە بکرێت.
روونی کردەوە، یەکێک لەو دوو پزیشکەى سزادراوە پسپۆڕییەکەى هەناوییە و ئەوەى تر پسپۆرى ئێسک و شکاوییە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح