کامێرای خاڵ بۆ خاڵ
به‌غدا واده‌ڵێت
سزاكانی هاتوچۆی عێراق و كوردستان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی عێراق ده‌ڵێت كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانی هاتوچۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێته‌وه.
عه‌قید حه‌یده‌ر شاكر به میدیای فه‌رمیی عێراقی راگه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان كاری جیدی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سزای سه‌رپێچییه‌كانی هاتوچۆ له نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێته‌وه.
وتیشی، بوونی داتای هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا، پاڵپشتی له‌م هه‌وڵ و كاره‌یان ده‌كات.
له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق جیاوازی زۆر له تۆماركردن و جۆری سه‌رپێچییه‌كانی هاتوچۆدا هه‌یه، به تایبه‌تی له كوردستان كامێرای خاڵ بۆ خاڵ و كامێرای چاودێریی جۆراوجۆر له زۆربه‌ی شوێنه‌كان هه‌یه بۆ تۆماركردنی سه‌رپێچییه‌كان.