وەزارەتی کارەبا:

لە چەند گەڕەکێکی هەولێر کارەبا پچڕاوە

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر کارەبا پچڕاوە و تیمەکانیان لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان.

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، پچڕانی کارەبا لەو شوێنانە بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوەیە و هەریەکە لە وێستگەکانی خەبات، هەولێری نوێ، نووسەران، پیرزین، کۆڕێ و پارکی گرتووەتەوە.

ئەوەش هاتووە، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.