هومام حەمودی:
رێککەوتن هەیە بۆ چوونەدەرەوەی پەکەکە و چەکداماڵینی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق رایگەیاند، رێککەوتن کراوە بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی تورکیا و پەکەکە و چەکداماڵینی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان.
هومام حەمودی لەمیانی کۆڕبەندێکدا لە پارێزگای بەسرە رایگەیاند، “حکومەت کار دەکات بۆ کۆتایهێنان بە بوونی هێزی سەربازیی بێگانە لە عێراق، لەوانە هێزەکانی تورکیا و ناتۆ، هەروەها رێککەوتن هەیە بۆ کرانەدەرەوەی پەکەکە و چەکداماڵینی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە باکوری عێراق.”
هومام حەمودی باسی لە چەکدانانی گروپە چەکدارەکانی عێراقیش کرد و وتی: گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ گروپە چەکدارەکان رێگایەکە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئەمنی و ئەوان هاوکارییان کردووە لە پاراستنی دەوڵەتدا، رێککەوتن لەگەڵ ئەوان سێ قۆناغە و هەر قۆناغێک سێ مانگی پێ دەچێت، سەرەتاش قۆناغی راوەستانی هێرشەکانە.