لە تاقیگە دەرنەچووە

لە مەرزی حاجی ئۆمەران نزیکەی 17 تۆن بۆیاخ لەناوبرا

شۆڕش قادری

لە مەرزی حاجی ئۆمەران نزیکەی 17 تۆن بۆیاخی دارودیوار و پەنجەرە دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبرا.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران چەند وێنەیەکی ساتی لەناوبردنی بۆیاخەکەی داناوە و نووسیویەتی، لە ژێر چاودێری  بنکەی تاقیگەی بیناسازی مەرزەکە، بڕی 16 تۆن و 680 کیلۆ  بۆیاخ لەناوبرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆیاخەکە لە پشکنینی تاقیگەیی دەرنەچووە و تایبەتمەندییەکانی رێگەپێدراوی نەبووە، بۆیە دەستی بەسەرداگیراوە و هەمووی لەناوبراوە.