حوسێن كامیل واده‌ڵێت:

عێراق شوێنی توركیا ده‌گرێته‌وه‌

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وتەبێژی خولی 52ی كۆنگره‌ی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، حوسێن کامیل رایگەیاند، دوای کردنەوەی کۆنگره‌كه‌ لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی تورکیاوە، عێراق پۆستی سەرۆکایەتی رێکخراوەکە وەردەگرێت له‌ شوێنی توركیا.

لە کۆنگره‌كه‌دا نوێنەرانی 55 وڵاتی ئەندام و 40 رێکخراوی نێودەوڵەتی و نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدارن.

لە راگه‌یاندراوێكی رێكخراوه‌كه‌دا، كه‌ 964 بینیویه‌تی، وته‌بێژه‌كه‌ ده‌ڵێت‌، “عێراق لە کۆماری تورکیاوە پۆستی سەرۆکایەتی رێکخراوی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی وەردەگرێت، دوای کردنەوەی کۆنگره‌كه‌ لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقه‌وه‌.

زیاتر روونی کردەوە کە “هەموو نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوه‌كه‌ بۆ کۆبوونەوەکە لە بەغدا ئامادەن، هەروەها نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئامادە بووه‌”.