"لە کاتی بەتاڵکردن و پڕکردنی سووتەمەنی بووە"
وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی: ئاگرەکە قەبارەی گەورە و مەترسیدار بوو
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
ئاگری خەزانی سووتەمەنیەکەی تانجەڕۆ بە کەمتر لە کاتژمێرێک کۆنترۆڵکرا و وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانیش دەڵێت؛ قەبارەی ئاگرەکە مەترسیدار بوو.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بۆ لە ناو شوێنی ئاگرەکەوە بۆ 964 وتی: ئاگرەکە قەبارەکەی گەورە و مەترسیدار بوو، بەڵام زوو تیمەکان توانیان بە کەمتر لە کاتژمێرێک کۆنترۆڵی بکەن، تەنیا یەک خەزانی سووتەمەنی سووتاوە و ئەوانی تریش ساردکردنەوەیان بۆ کراوە
لەبارەی هۆکاری دەڵێت، لێکۆڵینەوە هەیە و بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان لە کاتی بەتاڵکردن و پڕکردنی سووتەمەنیدا بووە، ئەم شوێنانە زۆر کۆنن و لە ئێستادا شوێنیان بۆ دابین کراوە و بڕیارە بگوازنەوە و لەوێ هۆکارەکانی سەلامەتی تێدا هەیە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح