دوێنێ شەو چی روویدا؟

دوای پێنج مانگ کابینەی حکومەتەکەی زەیدی تەواو بوو و ترەمپیش دەڵێتچەکی ئەتۆمی لە ئێران بەکارناهێنین

964+

ژووری هەواڵ

هیچ خۆت ماندوو مەکە بڕۆیت و لە چەند سەرچاوە و شوێنێکی جیاواز بەدوای هەواڵەکاندا بگەڕێیت، لێرە کورت و پوخت پێت دەڵێین لە دوێنێ شەوەوە چی روویداوە؟

دوای پێنج مانگ کابینەی حکومەتەکەی زەیدی تەواو بوو و زەیدی پاش یەکلایی بوونەوەی دەنگەکان رایگەیاند؛ ئاستەنگی گەورە و مێژوویمان بڕی و کاتی ئەوە هاتووە پلانەکان بگۆڕین بۆ کردار .

📌وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: بەپێی رێنماییەکانی سەرۆکوەزیران نرخی دەرهێنانی پاسپۆرت هەر 91 هەزار دینارە و هیچ زیادبوونێک نییە.

📌رۆیتەرز: وەزیری تەندروستیی یەمەن رایگەیاند، بەهۆی هێرشی حـ*وسی*یەکان بۆ سەر کۆشکی سەرۆکایەتی لە عەدەن، 5 کەس کوژراون و 16ـی دیکەش بریندار بوون.

📌باڵیۆزی بەریتانیا لە یەمەن: دەبێت ئەو حـ*وس*ییانەی توندوتیژییان هەڵبژاردووە، لە چەک، مەشق و راهێنان، و پارەدارکردن بێبەش بکرێن.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلە نیمچەدوورگەی کامچاتکای لە رووسیا هەژاند.

📌ئەنجوومەنی ئاسایش: جەخت لە مافی رەسەنی سعودیە دەکەینەوە لە بەرگریکردن لە خۆی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەرکۆنەی هێرشەکانی حـ*وس*ییەکان بۆ سەر ناوەندە مەدەنییەکان و دامەزراوەکانی وزەی سعودیە دەکەین.

📌لە رووداوێکی تەقەکردندا لە قوتابخانەیەکی ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریکا، 4 کەس کوژران کە سێیان منداڵن.

📌دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە “سەرسامی” ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا نییە و دانوستان لەگەڵ ئەو بە سەختتر لە دانوستان لەگەڵ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا دەزانێت، لە کاتێکدا کیێڤ هێرشەکانی بۆ سەر پاڵاوگەکانی نەوتی رووسیا دەستپێکردووەتەوە.

📌ترەمپ: ئێران داوای لێ کردووین هێرشەکان رابگرین، ئێمەش ئەوە دەکەین چونکە دانوستانیان لەگەڵدا دەکەین.

📌ترەمپ: چەکی ئەتۆمی لە ئێران بەکارناهێنین.

📌بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی “تاس”، دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەکانی مۆسکۆ رایانگەیاند کە بەهۆی سەپاندنی سنووردارکردن بەسەر سەرجەم فڕۆکەخانەکانی شارەکەدا، ئاراستەی زیاتر لە 20 فڕۆکە کە بەرەو پایتەختی رووسیا دەهاتن، بۆ شارەکانی دیکە گۆڕدراوە.

📌پوتن، سەرۆکی روسیا سەبارەت بە هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر پاڵاوگەکانی نەوتی وڵاتەکەی رایگەیاند، کە دەبوو بەرپرسانی ئۆکرانیا پێش ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە، بیر لە دەرەنجام و لێکەوتەکانیان بکەنەوە.

📌راپۆرتە میدیایییەکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلا و سیلیا فلۆریسی هاوسەری لەبەردەم دادگایەکی ئەمریکیدا ئامادە بوون و بێتاوانیی خۆیان لەو تۆمەتانەی ئەشکەنجەدان راگەیاند کە لەلایەن داواکاری گشتییەوە ئاراستەیان کرابوو.

📌ترەمپ بۆ کەناڵی نیوز ماکس: دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئۆکراینا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە جیهاندا.

📌واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسێکی ئۆکراینییەوە: ئەو چەکانەی ئۆکراینا بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکە بالیستییەکانی رووسیا بەکاریدەهێنان، تەواو بوون.

📌روبیۆ هانی عەون دەدات بۆ پەیوەندیی سەربازیی راستەوخۆ لەنێوان هەردوو سوپای لوبنان و ئیسرائیل بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان.

📌سەرۆکی لوبنان بۆ روبیۆی دووپات کردەوە کە سوپا و هێزە ئەمنییەکان تەواوی ئەرکەکانی خۆیان لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە قەدەغەکردنی دیاردەی چەکداری بەجێدەگەیەنن.

📌ئەی پی: نوسینگەی “ئێف بی ئای” لێکۆڵینەوە لەو نامانە دەکات کە مادەی گوماناوییان تێدایە و ئاراستەی نووسینگەکانی هەڵبژاردن و کۆنگرێس کراون.