"میللەتی ئێمە حەزی لە دەرەکییە"

سێوی ئێرانی بازاڕی سێوی باڵەکایەتی تێکداوە

ئاکام غەفور – سۆران

کاتی پێگەیشتنی سێوە زەرد و سوورەکەی باڵەکایەتییە، بەڵام لەبەر سێوی ئێرانی، جوتیاران هەر چی دەکەن ناتوانن بە ئاسانی بەرهەمەکەیان ساغ بکەنەوە و بۆیان نافرۆشرێت.
رەشید موختار باخەوانێکی بەئەزموونی باڵەکایەتی لەناو باخەکەی قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت،  “سێوی ئێمە کیلۆی 800 دینار دەکات کەچی ئێرانی هەزار دینار و زیاتریش دەکات، هەتا هی ئەوانیش هەبێ، هی ئێمە چاک سەرف نابێ”.

“سێوی ئێمە تازە و جوانە و پڕ لە ڤیتامینە، تامی خۆشە و گەلێک لە ئیرانییەکە باشترە، بەڵام تەبیعەتی میللەتی کورد وایە، هی دەرەکی پێ باشترە”، مام رەشید وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ترسی بەفر و باران، سێوەکانیان چنیوە و رەوانەی بازاڕەکانی هەولێری دەکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری