"هه‌ر ماڵێک مانگی به‌رمیلێكی پێویسته"
نه‌وتی ماڵان 300 هه‌زار دیناری تێپه‌ڕاند و گران بووه و بازاڕیشی نییه
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا – سلێمانی
سه‌رمای زستان به‌ڕێوه‌یه و ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێشبینیی ده‌كرێت به‌فر و باران به ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان بگرێته‌وه، ئیتر خه‌می په‌یداكردنی نه‌وتی ماڵان دێته گۆڕێ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌م وه‌رزه دوور له پێشبینییه‌كان نه‌وت زۆر گران بووه و هێشتا سه‌رماكه‌ش نه‌هاتووه.
بڕوا سابیر، نه‌وتفرۆشه له سلێمانی و به 964ی وت، ئه‌مڕۆ به‌رمیلێک نه‌وتی سپی گه‌یشتووه‌ته 306 هه‌زار دینار، ده‌شڵێت: راستییه‌كه‌ی بازاڕی نییه و كه‌س نایكڕێ، چونكه زۆر گرانه.
به قسه‌ی ئه‌و نه‌وتفرۆشه، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یفرۆشن، نه‌وتی پاڵاوگه‌ی دوكانه و ده‌شڵێت، نه‌وته‌كه‌ی باشه.
وتیشی، پارساڵ له‌م كاته‌دا نرخه‌كه‌ی 150 هه‌زار دینار بوو، خه‌ڵكیش پێیان گران بوو.
“هه‌ر ماڵێكی خێزاندار مانگانه به‌رملێك نه‌وتی پێویسته، كه 220 لیتهره”، ئه‌مه قسه‌ی بڕوا سابیره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا