هۆڵێكی تاقیكردنەوە لە بەغدا- فۆتۆ: وەزارەتی پەروەردەی عێراق
لە عێراق
پەروەردە دوو نمرە بۆ چارەسەری “نمرە هەستیارەکان” زیاد دەکات
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری داوە بۆ ساڵی خوێندنی 2025–2026، دوو نمرە بۆ چارەسەرکردنی نمرە هەستیارەکان بۆ ژمارەیەک لە پۆلەکانی خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی زیاد بکات.
بەپێی بڕیارەکە، ئەم رێکارە قوتابیانی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی، پۆلەکانی یەکەم و دووەمی ناوەندی، چوارەم و پێنجەمی ئامادەیی، هەروەها خوێندکارانی پەروەردەی پیشەیی و پەیمانگاکانی هونەرە جوانەکان دەگرێتەوە.
لە هەمان کاتدا، وەزارەت بڕیاری راگرتنی گۆڕینی نازناوی وەزیفیی فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری بۆ نازناوی پیشەیی دەرکردووە.
ئەم هەنگاوە بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی میلاکی پیشەیی و دڵنیابوون لە بەردەوامیی بەردەستبوونی فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا هاتووە.