وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا:

“ئێران به‌ ته‌واوی له‌ دنیا داده‌بڕێنین”

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە دووپاتی کردەوە کە هەڵمەتی “زۆرترین فشار” دژی ئێران ئێستا گۆڕاوە بۆ هەڵمەتی “دابڕاندنی تەواو”.

سکۆت بێسنت بۆ فۆکس نیوز قسه‌ی كردووه‌، “ئێران چیتر هیچ نەوتێکی لەناو کەشتییەکاندا نییە، ده‌ستكه‌وتنی پاره‌ی نەختینەی زۆر خراپ بووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوای هەڵمەتی زۆرترین فشار، ئێستا چووینە سەر هەڵمەتی دابڕاندنی تەواو”.

وه‌زیره‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ده‌ڵێت: هەڵمەتی دابڕاندنی ته‌واو ئامانجی پچڕاندنی پەیوەندییەکانی ئێرانە لەگەڵ جیهانی دەرەوە.

“ئێمە بە دەستبەسەرداگرتنی دراوە کریپتۆکان و توندکردنەوەی گەمارۆی دەریایی لە فشارخستنە سەر ئێران بەردەوام دەبین”، سكۆت بێسنت وا ده‌ڵێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتی، ئێران هەموو شەوێک درۆن هەڵدەداتە گه‌رووی هورمز، به‌ڵام توانای چاودێریکردنی لەدەستداوە.