لۆگۆی دەستەی دەستپاکی عێراق
كه‌ركوک
دزییان له خانه‌نشینان ده‌كرد و ده‌ستگیر كران
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق رایگه‌یاند له دوو به‌دواداچووندا له کەرکوک توانیان سێ كه‌س راپێچی ده‌ستی پۆلیس بكه‌ن، كه تۆمەتبارن بە دەستکاریکردن، ساختەکردن، زەوتکردن و بەرتیلوه‌رگرتن.
لە راگەیەندراوێکی ده‌سته‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11.10.2026 بڵاویانكرده‌وه، ئاشكرایان كرد، كارێكی گه‌نده‌ڵی و دەستکاریکردنی فایلی خانەنشینانیان لە ده‌سته‌ی خانەنشینی لە کەرکوک ئاشکرا کردووە، كه پلان بووه بۆ خەرجکردنی نایاسایی موچەی خانەنشینی و پاشەکەوتی دارایی.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاماژەی بەوەدا، چەند فەرمانبەرێکی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی بە هاوکاری لەگەڵ پارێزەران، ئەو ساختەکارییەیان ئەنجامداوە، به‌م هۆیه‌وه دوو تۆمەتبار بە ده‌ستکاریکردنی فایلەکانی خانەنشینی و خراپ بەکارهێنانی نایاسایی زیاتر لە 84 ملیۆن دینار، دەستگیرکران، کە پارەی خانەنشینی کەڵەکەبووی هاوڵاتییەک بووه.
ده‌ستپاكی هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، تیمێکی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی کەرکوک ئەندامێکی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوکیان بۆ بەشی گواستنەوەی پۆلیس ره‌وانه كرد، كاتێك به‌سه‌ر وەرگرتنی بەرتیله‌وه دەستگیرکرا، كه وەک نێوەندگیرێک لە دۆسیەیەکدا مامەڵەی دەکرد و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ندكراوێك ده‌كرد، بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکی لێوه‌ربگرن بەرامبەر گواستنەوەی لە شوێنی دەستبەسەرکردنی ئێستایەوە بۆ شوێنێکی دیکە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی، بەپێی ماددەکانی 289 و 298ی یاسای سزادان و بڕیاری ژمارە 160ی ساڵی 1983 (وەک هەموارکراو) بڕیاری راگرتنی تۆمەتبارانی دەستگیرکراوی دەرکردووە.