بەرزی دۆلار بەرانبەر بە دینار هۆکارە
بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بڕی 58 هەزار دینار زیادی کردووە
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
سەرەڕای دابەزینی نرخی زێڕ لە چەند رۆژی رابردوو بە رێژەیەکی کەم، بەڵام گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار، 58 هەزار دینار لە نرخی هەر مسقاڵێک زیڕی عەیارە 21ی بەرزكردووەتەوە.
شهوی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا نرخی دۆلاری بەرامبەر دینار دیاریی کرد و بەپێی بڕیارەکە، نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی 150 هەزار دینارە بەرامبەر هەر 100 دۆلارێک.
نرخی فرۆشتنی بە بانکەکانیش 151 هەزار و فرۆشتنیشی بە هاوڵاتییان 152 هەزار دینارە، ئهم بڕیاره له لایهن وهزارهتی داراییهوه پهسند كرا و ئهمڕۆش بازاڕی دراو له عێراق و كوردستان گڕی گرت و نرخی 100 دۆلار له بۆرسهدا گهیشته 168 ههزار دینار و نرخی زێڕ و کەلوپەل رووی لە بەرزبوونەوەی زیاتر کرد.
پەیامنێری 964 چووەتە لای زیڕنگەرێک و باس لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی دەکات و چیرۆكێكی گشتی ئەو بوك و زاوایانە باس دەكات كە دێنەلای و دەڵێت، زاوا بەڵێنی پێداوە 10 مسقاڵی بۆ بكات، بەڵام پێی هەڵنەسوڕاوە و دواتر لێكتێگەیشتوون، كچان لێبوردەن و لەحەقی خۆیان خۆش دەبن و هۆشیارن دەزانن كە بەختەوەری بە زێڕەوە نییە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا