قائیمقامیەتی رانیە:
لیژنە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی بازاڕی لەنگە پێکدەهێنرێت
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەن دوکانەکانی بازاڕی لەنگەی رانیە پێکدەهێنرێت دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە
بەگوێرەی فەرمانێکی کارگێڕی قائیمقامیەتی قەزای رانیە، لیژنەکە بەمەبەستی خەمڵاندنی زیانەکان، لێکۆڵینەوە و هۆکاری رووداوی ئاگرەکە پێکهاتووە و هەریەکە لە نوێنەرانی قایمقامیەتی قەزای رانیە، بەرگریی شارستانیی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی راپەڕین و سەرۆکایەتی شارەوانی رانییەی تێدایە.
قائیمقامیەتی قەزای رانیە دەڵێت، لیژنەکە راپۆرتێک بۆ قائیمقامیەتیان بەرزدەکاتەوە و لەلایەن قائیمقامەوە ئاراستەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕێن و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو خاوەن دوکانانە بکرێتەوە کە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە حەوت دوکان سووتان و بەپێی ئاماری تەندروستی راپەڕین 15 کەس لەدوای رووداوەکە گەیاندراونەتە نەخۆشانە کە سیانیان جەستەیان سووتاوە.