قوتابییەکان باوەشیان بۆ مامۆستا ئامەد کردەوە

مامۆستا نیشتمانپەروەرەکە خانەنشین بووە بەڵام بۆ هاندانی قوتابیان چووەتەوە قوتابخانە

کاروان ساڵحی – کەرکوک

مامۆستا نیشتمانپەرەوەرەکەی کەرکوک خانەنشین بووە بەڵام ئەمساڵیش لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بۆ هاندانی قوتابیان هاتووەتەوە قوتابخانە و قوتابییەکانیش باوەشیان بۆ کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4.10.2026 زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەکانی عێراق لێدرا و لە کەرکوک و خورماتووش قوتابیان بە ئاڵای کوردستانەوە چوونەوە قوتابخانە.

لە کەرکوک مامۆستا ئامەد کە ساڵانی پێشوو بە سروودی نیشتمانی کوردی پێشوازی لە قوتابیان دەکرد، ئەمساڵ خانەنشین بووە بەڵام چووەتەوە قوتابخانە و بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ رۆژێکی پیرۆزە و وەکوو خۆبەخشێکی بێ بەرامبەر پێموایە لە هەر شوێنێک کە بتوانین هەستی نەتەوایەتی بەرزبکەینەوە، بوونمان هەبێ و چالاکی ئەنجام بدەین”.

قوتابیانیش زۆر دڵخۆش بوون بە بینینەوەی مامۆستا ئامەد و دوای وتنەوەی سرودە نیشتمانییەکان، دەستیان بە دابەشکردنی ئاڵای کوردستان کرد لەناو قوتابخانەکە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری