دیمەنی هێرشی ئاسمانی - وێنە: ئەرشیف
ئامادەکاری بۆ هێرش کردووە
“ئیسرائیل دەیەوێ رێڕەوی گواستنەوەی چەک لەناو عێراق وشک بکات”
ئەحمەد مستەفا
لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکان بۆ گۆڕانکارییەکی نوێ لە ناوچەکە زیاد دەبن، راپۆرتێکی رۆژنامەی ئیسرائیلی پەردە لەسەر پلانی نوێی تەلئەبیب هەڵدەماڵێت.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی جەی فید، ئیسرائیل ئامادەکارییە سەربازییەکانی بۆ هێرشکردنە سەر گروپە چەکدارەکانی ناو عێراق تەواو کردوە و گوایە ئەمریکا رەزامەندیی خۆی بۆ ئەم هەنگاوە داوە.
بەپێی راپۆرتەکە، بڕینی رێڕەوی گواستنەوەی چەک و پارەیە کە تاران بە سوریا و لوبنانەوە دەبەستێتەوە یەکێکە لە ئامانجەکانی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ کردووە.
وە لە لایەکی دیکەوە، هێزەکانی ئەمریکا دوای کشانەوە لە عێراق لە ئوردن جێگیرکراون، لەگەڵ ئەوەی هەڕەشەی وەڵامدانەوەی راستەوخۆ لە بەرامبەر هەر هێرشێک لە عێراقەوە هەیە.
بەم شێوەیە، کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق لە کۆتایی مانگی رابردوو، هاوکێشەی ئەمنیی ناوچەکەی بەرەو قۆناغێکی نوێ بردووە.