بەرەوە 102 دۆلار دێ

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

شۆڕش قادری

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش چەند دۆلارێکی دیکەی لێبووەوە، هەر بەرمیلێک لەسەروو 102 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 3.10.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە،  نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 102 دۆلار و 3 سەنت دیاری کردوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 0.6٪ دابەزیوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتى خاوى تەکساس بە 91 دۆلار و 11 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.90٪ دابەزیوە.

لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا، مانشێتی هەواڵە ئابوورییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە پەنای بردووەتەوە بەر بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیژیی نەوت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی نرخی گازۆیل (دیزڵ) گەیشتووەتە سەروو 6 دۆلار.

لەلایەکی دیکەوە ئەوروپا لە دڵەڕاوکێدایە و تاوتوێی دواخستنی یاساکانی پەیوەست بە گازی میسان دەکات بەهۆی مەترسییەکانی قەیرانی وزە لە وەرزی زستاندا.