"خواردنی 5 بۆ 6 هەزار کەس ئامادەکراوە"

خێرخوازێک قوتابخانە و نەخۆشخانەی گوندی شەمەی عەربەتی نۆژەنکردەوە

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

خێرخوازێك قۆڵی لێهەڵماڵیووە و خزمەتگوزارییە سەرەكیەكانی گوندی شەمەی سەر بە بەناحیەی عەربەتی لە قەزای شارەزوور لەئەستۆ گرتووە، سەرەتا قوتابخانەی گوندەكە و نەخۆشخانەكەی نۆژەنكردووەتەوە، دواجار مزگەوتێكیشی بۆ دروست كردوون کە تێچووەکەی 600 هەزار دۆلار، لەماوەی ساڵێكدا تەواو كراوە.

بەوتەی دانیشتووانی گوندەکە پرۆژەكان ئاوەدانی بۆ گوندەكە دەهێنن و وادەكات كۆچی پێچەوانە لەشارەوە بۆ گوندەكە بێتەكایەوە و 15 ماڵ لە گوندنشینانی رەسەنی گوندەكە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

خێرخوازەكە بۆكردنەوەی هەرسێ شوێنەكە مەراسیمێكی سازداوە و نیوەڕۆخوانی بۆ هەموو ئامادەبووان ئامادەكردووە، سەردار كەریم، سەرپەرشتیاری دروستکردنی خواردنەکەیە بە 964 قسەی کرد و وتی، لە خوانەکەدا تەنێك و 100 كیلۆ برنجی كوردی، تەنێك و 800 كیلۆ گۆشتی حەیوان، 800 كیلۆ مریشك، 300 كیلۆ فاسۆلیا و 400 كیلۆ شلەی كولەكە بۆ نزیکەی شەش هەزار کەس ئامادەکراوە و و تێچووەكەی 90 ملیۆن دینارە.

گوندی شەمە سەر بە بەناحیەی عەربەتی قەزای شارەزوورە دەكەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی سلێمانی، 25 ماڵی تێدا دەژی

پێداچوونەوە: ژێوار خدر