هەواڵەکان

کارەبا کەم دەبێت و غاز عەیبی نابێت، تاک و جوتیش کێشەی بەنزینی حەل نەکردووە

ژووری هەواڵ

هەر کە جەو تۆزێک فێنکی کرد و بەرەو سەرما رۆیی ئیتر خەبەری خۆش لە کارەباوە نابیستیت، ئەوەتا لە ئێستاوە ئێستاوە لە سبەینێوە و بۆ ماوەی مانگێک پێدانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە.

سیستمی تاک و جووتیش کێشەی وەرگرتنی بەنزینی لە سلێمانی چارەسەر نەکردووە و هێشتا سەرەی دوورودرێژ بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری دەگیرێت، سەرەڕای ئەوەش هەندێک لە شۆفێران بەریان ناکەوێت و گلەیی و گازندەیان هەیە.

رێکخراوێک لە چەمچەماڵ کۆمەڵێک دنیادیدەی دەستکورت و بەساڵاچووی لە دەوری یەک کۆکردەوە، خزمەتی کردن و خەڵاتی رێزلێنانیشی پێبەخشین، مەراسیمەکە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەساڵاچووان رێکخرابوو، ئیمان شۆڕش بەرپرسی کارگێڕی رێکخراوی جەمشید بە 964ـی وت، “خزمەتکردنی بەساڵاچووان ئەرکە، پێویستە سۆزیان بدەینێ و گوێیان لێ بگرین”.

لەمڕۆوە پایز خۆی نواند و بۆنی باران بڵاوبووەیەوە و رەنگی پایز باڵی کێشا بەسەر بەشێکی زۆر لە ناوەچەکانی هەرێمی کوردستاندا، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆ بارانی مامناوەند دەبارێت و سبەیش پچڕ پچر هەر بەردەوام دەبێت.