فڕۆکی هێڵی ماهانی ئێرانی – وێنە؛ ئەرشیف
"راوەستانەکە کاریگەری نەرێنی هەبووە"
باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا داوای دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی کرد
ئەحمەد مستەفا
باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا لە راگەیاندراوێکدا، داوای لە حکومەتی عێراق کرد بڕیارێکی دەستبەجێ لەسەر بەربەستەکانی ئەم دواییەی هاتوچۆی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئێران بدات.
باڵیۆزخانەکە وتوویەتی، ئەم کۆسپانە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر هاتوچۆی زیارەتکاران، خوێندکارانی زانکۆ و نەخۆشانی نێوان هەردوو وڵات داناوە و پێویستی بە چارەسەرکردنی خێرا هەیە.
لە هەمان کاتدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران لەسەر بنەمای پەیوەندییە مێژوویی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دامەزراون و پێویستە لە کاریگەریی سزاکانی ئەمریکا بپارێزرێن.
ئەم داواکارییە دوای ئەوە هاتووە کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لە رێگەی OFAC، لە 29ی ئەیلوول مۆڵەتێکی تایبەتی بۆ هێڵی ئاسمانیی عێراق دەرکرد، کە رێگە بە ئەنجامدانی هەندێک مامەڵەی پێویست بۆ گواستنەوەی سەرنشینان لەنێوان عێراق و ئێران، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نەجەف دەدات.