لە سلێمانی

هاوڵاتیان خەمیان نەبێت کێشەی غاز دروست نابێت

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دوای ئەوەی کە دەنگۆی ئەوە هەبوو کە کێشەی غازی ماڵان هەیە و کەمبووتەوە سەرۆکی لیژنەی سووتەمەنی سلێمانی دەڵێت یەک کێشە بۆ هاوڵاتیان دروست نابێت و غازیان زۆرە.

عومەر عەبدوڵا سەرۆکی لیژنەی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، لە ئەمڕۆوە دەست بە سیانە و چاکسازی دەکڕیت لە غازی کۆرمۆر، بەڵام ئەوەندە غازی خەزنکراویان هەیە کە هێج کێشەیەک بۆ هاوڵاتیان دروست نابێت.

وتیشی، رۆژانە وەک خۆیی و بگرە زیاتریش غاز بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکەن، سلێمانیش ئێستا لەم کاتەدا رۆژانە پێویستیان بە 11 هەزار بتڵە و لە سەرماکەشدا دەگاتە 15 هەزار بتڵ.

پێداچوونەوە: توانا نەقی