پۆلیسى سلێمانى:
تەرمێک لە پزیشکى دادییە داوا لە کەسوکارى دەکەین بچن وەریبگرنەوە
964+
وریا فەتاح
سێ رۆژە تەرمى هاوڵاتییەک لە پزیشکى دادى سلێمانییە و کەس نەچووە بەلایەوە، بۆیە پۆلیس بە ناچارى ئاگادارییەکى بڵاوکردووەتەوە و داوا لە کەسوکارەکەى دەکات، بچن وەریبگرنەوە.
هاوڵاتییەکە ناوى (وریا محەمەد مەهدى)یە و لە دایکبووى 1988ـە و دایکى ناوى (نازەنین رۆستەم)ـە، لە رۆژى 21.9.2026 تەرمەکە لە گەڕەکى سەرچنارى سلێمانى دۆزراوەتەوە و رەوانەى پزیشکى دادوەرى شارەکە کراوە.
پۆلیسى سلێمانى دەڵێت: داوا لەکەسوکاری یان هەر کەسێک دەکەین کە زانیاری لەبارەیەوە هەیە سەردانی پزیشکی دادوەری بکات یان پەیوەندی بکات بە بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە بەژمارە مۆبایلی(07731468640).