نرخەکەى بەرزە

بازاڕى کاڵەک گەرمە؛ بارى بە 500 هەزارە


رازاو محەمەد- سلێمانى

کۆتاییەکانى وەرزى کاڵەکى دێمییە، باڵام بارێک بە پیکاب دەگاتە 500 دینار کە کیلۆى نزیکەى 750 دینار دەکات، شارەزایەکیش دەڵێت: ئەمساڵ ساڵى کاڵەکى دێمى نەبوو.

لەماوەى رابردوودا، کاڵەکى دێمى بەشێوەیەک دابەزیبوو کە نرخى بارێکى زۆر باش دەگەیشتە 150 هەزار دینار، بەڵام بۆ ئەمڕۆ کە بەرە و کۆتایى دەچێت بارێک بە 500 هەزار دینارە.

زانا زرار کە مامەڵەکارى کاڵەکە و لە هەولێرەوە چووەتە سلێمانى تا بارێک کاڵەک بباتەوە، بە 964ـى وت،”تائێستا نەمکڕیوە، چونکە نرخەکەى بەرزە، کیلۆى 750 دینار دەکەوێت، بە موشتەرى بڵێم کیلۆى بە هەزارە بە گژمدادێت”.

ئەو باسى لەوەشکرد کە ئەمساڵ بەهۆى بارانى وەرزى رابردوو، ساڵى کاڵەکى دێمى نەبوو، بەڵام کاڵەکى پیرەمەگروون بە قسەى زرار، نمرەیەک بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح