نۆبەرەی سپی دەستی پێکرد
شاباز زەمانی ئەوەی تائێستا نەیوتووە لێرە هەمووی درکاند
ژووری هەواڵ
لە ئەڵقەی یەکەمی پۆدکاستی سپی ئارام سەرداری هونەرمەندو میوزسیان میوانداری هونەرمەند شاباز زەمانی کردووە، پێکەوە وەک دوو هاوڕێ دانیشتوون و گفتوگۆیەکی زۆر تایبەت دەکەن.
شاباز زەبانی لەسەر شانس و گۆرانییە تایبەتەکانی و ژیانی و خۆی و سەرنجی لەسەر هونەرمەندەکان قسە دەکات و باسی ئەو رۆژانە دەکەن کە لەگەڵ ئارام سەردار یەکیان ناسیوەو چیرۆکی (مای لەڤ) دەگێڕنەوە.
پۆدکاستی سپی بە جۆرێک بەرهەم هێنراوە، لە رووی ناوەڕۆک و کوالێتی و ستۆدیۆو وێنەگرتن و لایتینگەوە، ئەزموونی پۆدکاست لە ناو میدیای کوردی دەباتە ئاستێکی زۆر بەرز کە رکابەری ناکرێت.
میوانەکە هەر لەگەڵ هاتنی بۆ ناو ستۆدیۆ لەلایەن تیمێکی راهێنراو پرۆفیشناڵ پێشوازی دەکرێت و کەشێکی بۆ دەخولقێنن کە وابزانێت لە ماڵی خۆیەتی و دڵی خۆی دەکاتەوە.
پۆدکاستی سپی بەرهەمێکی هاوبەشی تۆڕی 964 و ڤینۆ پرۆداکشانە، کۆمەڵێکی زۆر لە هونەرمەندو کەسایەتییە دیارەکانی میوانداری کردووە. لەسەر پلاتفۆڕمەکانی 964 تەواوی ئەڵقەکانی پەخش دەکرێت.