وەزیرى پێشمەرگە:

“سڵاوى هێزى پێشمەرگەى یەکگرتووى کوردستانتان لێبێت”

وریا فەتاح

مەراسیمى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان دەستیپێکرد و وەزیرى پێشمەرگە وتى،”سڵاوى هێزى پێشمەرگەى یەکگرتووى کوردستانتان لێبێت”.

کەمێک لەمەوبەر، مەراسیمى یەکخستنی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە دەستى پێکرد کە تییدا، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێم و فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکان، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت و قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت، تێیدا بەشدارن.

لە وتارى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگە، باسى لە گرنگى یەکخستەوەى هێزەکە کرد و سڵاوى هێزى پێشمەرگەى یەکگرتووى کوردستانى بۆ خەڵکى کوردستان و شەهیدان و کەسوکارى شەهیدان نارد.